KMMK:
ئەمرۆ سێ شەممە ۳۰ گوڵانی ۲۷۲۰ کوردی، سپای پاسدارانی ئێران بەرزاییەکانی کانی گوێز لە نێوان گوندەکانی ڕەشەدێ و دووەیسەی مەریوانی توپباران کردوه.
جێگای ئاماژەیە بە گوێرەی زانیارییەکان فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئێران بەردەوام بەسەر کوێستانەکانی هەڵگورد، بەربەزین و قەندیل دەسووڕێنەوە و خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناوچەکەو.
جێی ئاماژەیە کە حکومەتی ئێران لە مانگی ڕابردووەوە چەندین جار ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تۆپباران کردووە و خەسارێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆپبارانی ئەو ناوچانە هەوڵ دەدات کە هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مەجبوور بە پاشەکشە بکات.
جێی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوایی هاتنە سەرکاری بە هێرش کردنە سەر رۆژھەڵاتی کوردستان ئەو هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە و بەردەوام گەلی کوردستانی کۆمەڵکووژ کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان