لۆڕستان؛ بە هۆی بومەلەرزە ٢۵ کەس بیرندار بوون

KMMK:

ئەوڕۆ چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی بوومەلەرزەیەکی ۵/١ ڕیشتەری پارێزگای لۆڕستانی هەژاند و بەو هۆیەوە ٢۵ برینداری لێکەوتۆتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەو بوومەلەرزەیە نیوەڕۆ بە پانتایی دە کیلۆمەتر رووی داوە و تا نووسینی ئەم هەواڵە زانیاری وردتر ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسە پارێزگای لۆڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەژارترین پارێزگاکانی جوگرافیای ئێستاکەی ئێرانە و هیچ چەشنە سەرمایەگوزارییەک لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە لەو پارێزگایە نەکراوە و ڕواڵەتی ڕێگەوبان و شار و گوندەکانی کۆن و سواو و کەلاوەیە و دانیشتوانەکەی هەژارترین دۆخیان هەیە و هەر بۆیە لە ڕووی ناچارییەوە زۆرینەی گەنجەکانی ئەو پارێرگایە لە نێو دامو دەزگا سەربازییەکانی حکوومەت کار دەکەن و لەو ڕێگەوە هەموو گەلی کورد و دیکەی گەلانی ناڕازی ئێران سەرکووت دەکرێ و ئەمەیش بۆ خۆی لە سیاسەتە دژی مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان