ســنە: دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران

KMMK:

یەکشەممە ١۴ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، دوو هاوڵاتی لە شاری ســنە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکه؛ ناونیشانی ئەم دوو کەسە تارق ڕەحیم پوور و بنیامین ڕەحیم پوور ڕاگەیەندراوە.

سەرەڕای بە دواداچوون و سەردانی بنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتییە بۆ ناوەندە ئەمنی و قەزاییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتەی پێی دەستبەسەر کراون ئاشکرا نەکراوە.
شیاوی باسه کە لە ماوەی ئەم چەندد حەوتووی دواییدا لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیان هاوڵاتی لە لایەن دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و لەو تۆمەتانی نراوەتە پاڵ زۆربەیان زانیارییهک وەدەست نەکەوتووه.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان