KMMK:
راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی ئاپریلی ٢٠٢٠ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە.
شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات.
ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.
سێدارە
لە مانگی فێوریە دا کۆماری ئیسلامی ئێران ٩ هاولاتی رۆژهەڵاتی کوردستانی لەسێدارە داوە، هاوکات باسی لەسێدارەدانی هێندێک گیراوی تر دەکرێت، بەڵام بە هۆیی پشت راستنەکردنەوەیان لێرە ئاماژەیان پێ ناکرێت.
ژمارە | ناو | تەمەن | رێکەوت | شار | تۆمەت |
1 | مستەفا سەلیمی | 51 | 11.04.2020 | سەقز | چالاکی سیاسی |
2 | شایان سەعید پوور | ؟ | 21.04.2020 | سەقز | کوشتنی بەئەنقەست |
3 | لوقمان ئەحمەدپور | 30 | 22.04.2020 | بانه | کوشتنی بەئەنقەست |
4 | سینا مەحەمەدی | 26 | 23.04.2020 | دێولان | کوشتنی بەئەنقەست |
5 | رامیار موخلیس | 28 | 24.04.2020 | بانه | کوشتنی بەئەنقەست |
6 | عەبدولواحید فەیزی | ؟ | 24.04.2020 | بانه | کوشتنی بەئەنقەست |
7 | زەرار پەیغامی | 53 | 28.04.2020 | شنۆ | کوشتنی بەئەنقەست |
8 | یاسر رەسولی | 30 | 28.04.2020 | بۆکان | کوشتنی بەئەنقەست |
9 | فایەق شەریفی | ؟ | 28.04.2020 | دیواندەرە | کوشتنی بەئەنقەست |
گرتن و زیندان
بەپێی ئامارەکانی کۆکراوە لەم مانگە دا ١٤ هاولاتی کە بریتین لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و… دەستبەسەر کراون.
ژمارە | تەمەن | رێکەوت | شار | تۆمەت |
1 | غولامرەیا نوری عەلا | 03.04.2020 | کرماشان | بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر کرۆنا |
2 | ئەمیر بابایی | 08.04.2020 | کرماشان | رۆژنامەگەری |
3 | قاسم عەتایی عەزیمی | 14.04.2020 | بجنورد | چالاکی سیاسی و مەدەن |
4 | کامران عەبدی پوور | 20.04.2020 | سەقز | نادیار |
5 | ئیسماعیل ئەردەوانی | 23.04.2020 | مەریوان | هاوکاری لە گەل پارتە کوردستانیەکان |
6 | فەرهاد ئەحمەدی پوور | 30.04.2020 | بانه | نادیار |
7 | بێستون ئەحمەدی پوور | 30.04.2020 | بانه | نادیار |
8 | خەلیل کەریمی | 30.04.2020 | بانه | نادیار |
9 | کەریم کەریمی | 30.04.2020 | بانه | نادیار |
10 | بارزان کەریمی | 30.04.2020 | بانه | نادیار |
11 | هادی ئەحمەدپوور | 30.04.2020 | بانه | نادیار |
12 | ئیدریس کەریم زادە | 30.04.2020 | بانه | نادیار |
13 | فەرشاد رەحمانی | 30.04.2020 | کامێران | نادیار |
14 | مەحەمد ئیبراهیم زادە | 30.04.2020 | پیرانشار | هاوکاری لە گەل پارتە کوردستانیەکان |
کۆڵبەر و کاسبکار
لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ٢ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٣ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.
کۆڵبەر و کاسبکاری کوژراو
ژمارە | ناو | تەمەن | رێکەوت | شار | هۆکار |
1 | بورهان جنیانلو | 24 | 08.04.2020 | ماکۆ | تەقەی هیزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
2 | عەسکەر مەحەمەدی | ؟ | 09.04.2020 | کێوەکانی نەبی کەندی | نادیار |
کۆلبەر و کاسبکاری بریندار
ژمارە | ناو | رێکەوت | شار | هۆکار |
1 | مەجید | 08.04.2020 | ماکۆ | تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
2 | ؟ | 08.04.2020 | ماکۆ | تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
3 | مەجید بەرایی | 13.04.2020 | گوندی شێخ سەلۆ | تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
خۆکووژی
لەم مانگەدا ١١ کەس کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
ژمارە | ناو | تەمەن | رێکەوت | شار | هۆکار |
1 | سروە عەبدی | 16 | 04.04.2020 | سەقز | نادیار |
ژمارە | نادیار | 33 | 16.04.2020 | ئیلام | بێکاری و فەقیری |
3 | نادیار | 12 | 16.04.2020 | ئیلام | بێکاری و فەقیری |
4 | سامان ئەنساری | ؟ | 18.04.2020 | کامێران | بێکاری و فەقیری |
5 | دەریا مەحەمەدی | 24 | 22.04.2020 | سنه | کێشەی ماڵباتی |
6 | نێگین ئەمینی | 34 | 22.04.2020 | سۆنقور | کێشەی ماڵباتی |
7 | شەریفە مستەفاپوور | 32 | 22.04.2020 | سەقز | کێشەی ماڵباتی |
8 | ئەفسانە رەحیمی | 29 | 22.04.2020 | سەقز | کێشەی ماڵباتی |
9 | مەنیج قادری | 26 | 24.04.2020 | نەغەدە | نادیار |
10 | س.ع | 25 | 26.04.2020 | سنه | کێشەی ماڵباتی |
١١ | ل. قادری | 50 | 30.04.2020 | کامێران | کێشەی ماڵباتی |
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان