هاجەر سەعیدی چالاکی ژنان بانگهێشتی ئیتلاعات کرا

KMMK:

پێنج شەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، هاجەر سەعیدی چالاکی ژنان دانیشتووی شاری سـنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێپێچینەوەی لە سەر کراوە و کەوتۆتە بەر هەڕەشە. ئیدارەی ئیتلاعات سەبارەت بەو چالاکییانەی ناوبراو لەو دواییانەدا هەبوویەتی، هەڕەشەی لێکردووە و هۆشداری پێداوە کە خۆی لە بەشداری کردن لە گردبوونەوەکانی تایبەت بە مانگی مەی “ڕۆژی کرێکار” ببوێرێ و نابێ هیچ چەشنە چالاکییەکی هەبێت.

شیاوی باسە کە لە ئاسانەی ڕۆژی جیهانی کرێکار چەندد چالاکی کرێکاری و سیاسی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشت و بەر هەڕەشە کەوتوون.
هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵی ئەوەدان لە ڕێی ترس و تۆقاندنەوە ڕێگری لە گردبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان