KMMK:
پێنج شەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، ژنێکی ۵٠ ساڵ تەمەنی کامێرانی بە ناوی “ل. قادری” خەڵکی گوندی دژن سەر بە شاری کامێران دەستی داوەتە خۆکوژی و ویستوویە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ.
ئەم ژنە ۵٠ ساڵ تەمەنەی خەڵکی کامێران سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە دەستی داوەتە خۆکوژی و ئاگری لە خۆی بەرداوە و بە گرانی خەساری پێگەیشتووە.
ناوبراو خاوەنی سێ منداڵە کە بریتین لە کچێک و دوو کوڕ و هۆکاری خۆکوژی ناوبراو خەمۆکی ڕاگەیەندراوە.
ناوبراو لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سینا و لەوێوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە سنە ڕاگواستراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکی، ڕێژەی سووتانەکەی ٩٠ لە سەتە و پزیشکەکان ڕایان گەیاندووە، مەترسی مردن هەڕەشە لە گیانی ئەم ژنە ۵٠ ساڵە دەکات.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە دە ژن دەستیان داوەتە خۆکوژی یان کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان