دەنگێک لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە: جارێکیتر رێگا بۆ شەڕێکی تری نێوخۆیی خۆش مەکەن

KMMK:
کۆمەڵێک لە چالاکان، نووسەران، مامۆستایانی زانکۆ و رۆژنامەنووسانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئاڵۆزیەکانی هەرێمی زینی وەرتێ لە باشووری کوردستان داوا لە پارتە سیاسیەکانی کوردستان دەکەن بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر کەن و هاوکات “کاربەدەستان و میدیاکارانی کورد” دەکەن، بە بەرپرسیاریەتیەکی مێژووییەوە هەڵسووکەوت بکەن.

واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیە پێیان وایە کە لە هەلوومەرجگەلێکی ئاڵۆزدا راگەیاندنی کوردی بەجێی ئەوەیکە ببێتە هەوێنێک بۆ درووست بوونی دیالۆگی هەمەلایەنە، خەریکە “بەستێنی ئەو شەڕە ماڵوێرانکەرە ئامادە دەکا.”

دەقی بەیاننامەکە:

جارێکیتر رێگا بۆ شەڕێکیتری نێوخۆیی خۆش مەکەن.

بۆ ڕای گشتی:

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی بە دۆخێکی زۆر هەستیار و مێژووییدا تێدەپەڕن. لە کاتێکدا کە داگیرکەرانی کوردستان بەردەوامن لە پیلانگێری دژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و بزوتنەوە ئازادیخوازەکەی، دێۆزمەی شەڕێکی نێوخۆیی جارێکیتر بەرۆکی ئەم گەلەی گرتووە.
شەڕی نێوخۆیی لە کوردستان مێژوویەکی درێژ و خوێناوی هەیە. هەموو جارێک دوای ماڵوێرانی و خوێنڕشتن، پەشیمانی بەدواوە بووە. بە دڵنیاییەوە پەشیمانی ناتوانێ برینەکانی شەڕ ساڕێژ بکا و خەسارەکانی بسڕێتەوە.
ئێمە پێمان وایە دەست بردن بۆ چەک لە کاتی ناکۆکی حیزبی دا، پێش هەر شتێک بێڕێزیە بە شعووری گشتی خەڵکی کوردستان، کە لە بواری مێژوویی و کۆمەڵاێەتیەوە ئەو قۆناخەیان تێپەڕاندووە کە کێشە نێوخۆیێەکان بەشەڕ و خوێنڕشتن چارەسەر بکەن.
هاوکات پێمان وایە هەر شەڕێکی نێوخۆیی خزمەت بە دوژمنانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد دەکات و دۆڕاوەی سەرەکی شەڕی نێوخۆیی خەڵکی کوردستانن.

ئەوەی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ  خەریکە روو دەدا، ئەگەر بەزوویی پێشی پێ نەگیرێ و ئەو ململانێیە بە ئاقارێکی جیا لە زمانی چەک و تووندوتێزی چارەسەر نەبێت، دەتوانێ کێشی کورد لە ناوچەکە دابەزێنێ، گەلی کوردستان لە پارتە کوردیەکان بێ هیوا و بێ متمانە بکا، هاوکات دۆستانی ناوچەیی و جیهانی دۆزی رەوای گەلەکەمان، لە پشتگری بزووتنەوەی کورد دڵسارد بکاتەوە.

بۆیە بە جددیەت و پێداگریەوە دەڵێین، دەست بردن بۆ چەک و هەڵبژاردنی زمانی تووند و تیژی بۆ یەکلا کردنەوەی کێشە حیزبیەکان، خەساری بێگەڕانەوەی بۆ سەر بزووتنەوەی کورد بە دواوە دەبێت.
ئێمە پێمان وایە راگەیاندنی کوردی کە دەتوانێ دەرفەتێک بۆ دیالۆگی هەمەلایەنە، لە سەر پرسە ئاڵۆز و ناکۆکەکان برەخسێنێت، بەپێچەوانەوە خەریکە بەستێنی ئەو شەڕە ماڵوێرانکەرە ئامادە دەکا.
نەبوونی راگەیاندنی سەربەخۆ لە کوردستان و گرێدراوی راگەیاندنەکان بە پارتە کوردیەکانەوە، هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیەن. بۆیە بە راشکاوی داوا  لە هەموو بەرنامە داڕێژەران، کاربەدەستان و میدیاکارانی کورد دەکەین، بە بەرپرسیاریەتیەکی مێژووییەوە هەڵسووکەوت بکەن.
هەر وەها داوا لە ڕای گشتی گەلی کورد، لایەنە سیاسیەکان، کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانانی بوارە جیا جیاکان دەکەین؛لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی و بۆ کۆتایی هێنان بە گرژی و ئاڵوزیەکانی زینی وەرتێ ، هەموو هەوڵێکیان بخەنە گەڕ.
لە کۆتاییدا بەبیری هەموانی دێنینەوە کە کۆمەڵگەی ئەمڕۆی کوردستان، بەوپەڕی وریایی، چاوکراوەیی و بە وردبێنیەوە چاوەدێری رووداوەکان دەکەن.

گۆڵروخ قوبادی
روناک ڕەسوڵ‌پوور
نازەنین عوسمان
فەرزانە جەلالی
لەیلا نادری
ئیلهام جەهانگەرد
ساڵح نیکبەخت
رەحمان جەوانمەردی
خەلیل پێش نەماز
مەسعوود فەتحی
فاتێمە کەریمی
سه‌باح نه‌سری
جەهانگیر عەبدولایی
ئارام مەلکشا
تەیب تاهێری
هەردەوێڵ کاکەیی
ئەحمەد زینی‌وەند
نەجمەدین غۆڵامی
ئەحمەد بازگر
کاڵێ ئاتەشی
رەشاد مستەفا سۆڵتانی
عەبدولامستەفا سوڵتانی
کەمەران مەتین
عەباس وەلی
به‌رزوو ئەلیاسی
ئەحمەد مەحەمەدپوور
ئالان حەسەن‌نیا
رەحیم سرخی
کەمال سلێمانی
ئێحسان حەقێقی‌نەژاد
سمایل ئیبراهیمی ئەقدەم
شێرزاد ئیبڕاهیمی
مەحەمەد هۆژەبری
نادر دژاماتی
ساسان مێهرابی
عەدنان رەشیدی
رێبوار فەخری
فەرشاد مورادی
پەیام سالحی
شەیدا یۆسف پوور
ئەرەستوو. خ
مانی رەحیمی
موراد روحی
سامان شەهابی
بێهداد بۆردبار
زاهید حەنبەڵی
مەحەمەد بروسکە
کوێستان داوودی
رێزان ساڵح
یۆسف کەریمی
سەهیب وەیسی
شیرکۆ موکریانی
باوەر مەعرووفی
بەفراو نووری
گۆڕان بەهرامی
عەبدوڵڵا حیجاب
خەیاڵ قووروە
جەهانگیر ئەدیب پوور
ئەفشین نەدیمی
فەرشید ئازەرنیوش
هیوا مەولاننیا
شەهرام موسڵچی
ناسر کەمانگەر
هاجەر گوڵی
ئەمجەد حسێن‌پەناهی
عیسمەت سووفیە
دیاکۆ موردای
ئازاد پێشنەماز
مەحموود چەلەبی
ئازاد موحەممەدزادە
چیا موحەممەدی
رامین زەندیا
خەسرەو خەبات
جەلال چوارتایی
سۆران حەمە نەجم
هیوا وەیسی
عەلی نەجات سۆهراب‌نژاد
شێرکۆ موکریانی
ئازاد موکری
فەرزاد حەقشناس
کاوه فاتحی
ئازاد کەریمی
ئارەزوو عارفی
موحەممەد ئەحمەدپوور
جەمیلە کەریمی
عومەر ڕۆستەمی
تانیا ڕۆستەمی
سۆمەیە رۆستەم‌پوور
سەیران حوسێن پەناهی

لینکی پەتەیشەن بۆ ئێمزا و بەشداری

https://www.change.org/p/kurdistan-regional-government-%D9%86%D8%A7-%D8%A8%DB%86-%D8%B4%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D9%86%D8%A7%D9%88%D8%AE%DB%86

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان