مەترسی ئێعدامی چەندد زیندانییەک و گواستنەوەیان بۆ ژووری تاکەکەسی

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۳۱ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی، ۶ زیندانی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ســنە و زیندانییەک لە سەقز گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و مەترسی ئێعدامیان لە سەرە و بەم ناونیشانانەی خوارەوەن؛
۱ـ شایان سەعید پوور خەڵکی شاری سەقز و بە تاوانی کوشتنی کەسێک قەرەبوو(قصاص)ی لەسەرە و لە زیندانی حکوومەت لە سەقز
۲ــ عدنان میرەکی خەڵکی سنە بە تاوانی کوشتنی هاوڵاتییەک و قەرەبووی لەسەرە
۳ــ سەعید محەممەد پوور خەڵکی کرماشان لە زیندانی حکوومەت لە سنە
٤ــ سینا محەممەدی خەڵکی دێولان لە زیندانی حکوومەت لە سنە
۵ــ واحد فەیزی خەڵکی بانە لە زیندانی حکوومەت سنە
۶ــ ڕامیار موخلی خەڵکی بانە و لە زیندانی حکوومەت سنە
۷ــ لوقمان ئەحمەد پوور، زیندانی حکوومەت سنە

شیاو باسە تاوانی هەموویان قەرەبووە و هەر بۆیە حکوومەت لەم ئان و ساتەی کوڕۆنادا دەیهەوێ ئەم زیندانیانە کە حوکمەکەیان بەندە بە ڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراوانەوە و ئێستەیش خەڵک و چالاکانی مەدەنی ناتوانن وەکوو پێشوو بکەونە ناوبەری بنەماڵەکان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر بکەن و لە لایەکی دیکەوە بار ئابووری کۆمەڵگا ناجێگیرە و زۆر کەس ناتوانێ دیە کۆبکاتەوە، هەر بۆیە وەکوو بەدیهێنەری ئەم هەموو کۆسپە کە کردوویە بە نەریت بە سەر کۆمەڵگادا، دیسانەوە دەیهەوێ بە ئێعدامی چەندد گەنجی دیکە دڵی چەندد بنەماڵەی دیکە بسووتێنێ و ترس و دڵەڕاوکێ باڵ بکێشێ بەسەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان