KMMK:
یەکشەممە ۳۱ خاکەلێوەی ۲۷۲۰ کوردی، دووکاندارانی مووجتەمەعی تجاری و پاساژەکانی شاری قووروە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە بەر دەڕگای ئیمام جوومعەی ئەوشارە ڕێکخست.
بە هۆی وایرۆسی کڕۆنا و داخرانی دووکان و بازاڕەکان، سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕینی دووکانداران و داواکاری پشتیوانی لە بەر ئەم دۆخە تا ئێستا لە لایان کاربەدەستان هیچ ڕەنگدانەوەیەک نەبووە .
جێگای سرنجە کە، دووکاندارانی قووروە چەن جار کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینیان لە بەر فەرمانداری ئەو شارە هەبووە بەڵام کاربەدەستان هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە و هیچ پشتگریێکیان نیشان نەداوە، هەر بۆیە دووکانداران ئەم جارە لە بەر دەرگای ئیمام جوومعەی ئەم شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست و دوای پشتیوانیان لە حکومەت کرد.
جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی قەرەنتینە لە بەر وایرۆسی کڕۆنا ماوەی یەک مانگە هیچ دووکان و بازاڕێک نەکراوەتەوە و دووکانداران لە بارودۆخێکی سەخت دان و سەڕەڕای ڕاگەیاندنی قەرەنتینە لە لایان حکومەتەوە تا ئێستا بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەساری ئەو بەشە حکومەت هیچ ڕێکارێکی نەخستۆتە ڕوو و هەر ئەوە بۆتە هۆکاری بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایی دەربڕینانە بۆ ئەوەی کاربەدەستان ئاوڕێک لەو بەشە بدەنەوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان