KMMK:
یەک شەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ی کوردی، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر گروپێک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە توندی بریندار دەکرێت.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو: لە ئاکامی تەقەی ئەم هێزە کۆڵبەرێک بەناوی «مەجید برایی» خەڵکی گوندی شێخ سەلۆ، بریندار دەبێت و ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەندراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ماکۆ.
شایانی باسە لە سەرەتای ساڵی نوئی زاینیەوە تا ئێستا ٣٨کۆڵبەر و کاسبکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون و ١٠ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش گیانیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان