بانگهێشت و دادگایی کردنی ڕۆژنامەوانێک لە سەرپێڵ زەهاو

KMMK:

چوارشەممە ۲۰ی خاکەلێووەی ۲۷۲۰ی کوردی، شارام سەفەری ڕۆژنامەوان و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگەرامی ” ڕاوێژ پرێس” بانگهێشتی دادگا کرا.

ئەم ڕۆژنامەوانە بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی هەواڵی تایبەت بە کوڕۆنا بانگهێشت کراوە، ئەم ڕۆژنامەوانە دەبێ ڕۆژی شەممە خۆی بە دادگا بناسێنێ.

بە پێی هەڤاڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان چالاکییەکانی ئەندامی ئەم کەناڵە تێلگەرامییە بووە بە هۆکاری ئەوەی کە ئەم کەناڵە تێلگەرامییە بووە بە سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو بۆ خەڵکی ناوچەکە و هەر ئەم پرسە بووە بە هۆکاری ئەوەی، حکوومەت ئەم ڕۆژنامەوانەی بانگهێشتی دادگا کردووە و بەم شێوەیە ناوبراویان خستۆتە ژێر گوشارەوە.

شیاوی باسە کە حکوومەتی ئێزان هەموو زانیارییەکانی تایبەت بە کوڕۆنای سانسۆر کردووە و هەواڵی داوە ئامارەکان بڵاو نەکرێنەوە.
حکوومەتی ئێران ڕایگەیاندووە کە هەموو ئەو کەسانەی کە ئامار تایبەت بە مردن و تەشەنەی کوڕۆنا بڵاو دەکەنەوە، دەسبەسەر و زیندان بکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: