کوشتنی گەنجێک لە شاری سەردەشت

KMMK:

ئەوڕۆ چوارشەممە ۲۰ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰ی کوردی، گەنجێک بەناوی ” ئاسۆ کەرەمی” خەڵکی شاری سەردەشت بە چەکی گەرم  هێرشی کرایە سەر و گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم ڕووداوە لە دوورروبەری پۆمپی بێنزینی ئەو شارە، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەر، ناوبراو وەرزشکاری بەشی لەش جوانی بوو تا ئێستەیش هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و بکەرانی ئەم هێرشە لەبەر دەست دا نییە.

شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی دەست و پێوەندییەکانییەوە هێرش دەکاتە سەر گەنجان و بەتایبەت چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی و سیاسی و ئەدەبی و وەرزشکارەکان واتە ئەوانە کە ناسیاو وجێی متمانەو خۆشەویستی کۆمەڵگای خۆیانن و لەم ڕێگەوە ترس و دڵەڕاوکە دەبخاتە نێو دڵی گەنجان و هەوڵ دەدات جەمسەرە کۆمەڵایەتییەکان لێک بتراێنێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: