راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی مارسی ٢٠٢٠

KMMK:

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی مارسی ٢٠٢٠ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە.

شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری  مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات.

ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.

سێدارە

لە مانگی فێوریە دا کۆماری ئیسلامی ئێران ١ هاولاتی رۆژهەڵاتی کوردستانی لەسێدارە داوە، هاوکات باسی لەسێدارەدانی هێندێک گیراوی تر دەکرێت، بەڵام بە هۆیی پشت راستنەکردنەوەیان لێرە ئاماژەیان پێ ناکرێت.

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێئنتۆمەتی
1امیر محمدپور؟02.03.2020بوکانکوشتن (قصاص)

گرتن و زیندان

بەپێی ئامارەکانی کۆکراوە لەم مانگە دا ٣ هاولاتی کە بریتین لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و… دەستبەسەر کراون.

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێئنتۆمەتی
1زێنەب ئیسماعیلی6001.03.2020دێولانچالاکی مەدەنی
2عوسمان دلاویز3001.03.2020مەریوانچالاکی مەدەنی و سیاسی
3دلێر خۆسرەوی4003.03.2020سنهچالاکی ژینگە

کۆڵبەر و کاسبکار

لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ٢ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٣ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

کۆڵبەر و کاسبکاری کوژراو

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێئنهۆکار
1سیروان شەریفی؟17.03.2020هنگه ژال بانهتەقەی هێزە ئەمنیەکان
2ئازاد عومری2219.03.2020خۆیسەرما و کرێوە

کۆلبەر و کاسبکاری بریندار

ژمارەناورێکەوتشوێئنهۆکار
1عەلی مامل03.03.2020سلماستەقەی هێزە ئەمنیەکان
2مەحەممەد قادری17.03.2020سەردەشتتەقەی هێزە ئەمنیەکان
3مەولود بیشیر10.03.2020پیرانشارتەقەی هێزە ئەمنیەکان

تەقینەوەی مین

بە هۆیی تەقینەوەی مین یەک کەس گیانی لەدەست دا.

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێئنهۆکار
1کەیوان ئەعزەمی3716.03.2020سەرپێل زهاوتەقینەوەی مین

خۆکووژی

لەم مانگەدا یەک کەس کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.

ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێئن
1مەحەممەد رەحیم زادە؟10.03.2020سەقز

لە کۆتاییدا  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و  دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان