دوکتۆرێکی تووشبوو بە کوڕۆنا لە مەریوان بەردەوامە لە کار کردن

KMMK:

بە پێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە شاری مەریوان: ڕۆژی هەینی ۱۵ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰ی کوردی، دەرکەوت کە یەکێک لە دوکتۆرەکانی نەخۆشخانەی بووعەلی لە هۆکارەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کوڕۆنا لە کەسێک و کەسێکی دیکەیە لەم شارە.

تاقیکردنەوەی کوڕۆنای ” دوکتۆر حسێن ئەبتەحی” خەڵکی شاری تاران، دوکتۆری بەشی گشتی ئەم نەخۆشخانە ۶ ڕۆژ پێشتر پۆزەتیڤ ڕاگەیەندراوە بەڵام سەرەڕای ئەم درێژە بە کارەکەی دەدات و کەرەنتینەیان نەکردووە.

شیاوی باسە کە: سەرەڕای ئەوەی کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ گەڵاڵەیەکی خزمەتگوزاری تایبەتی بۆ کونتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کوڕۆنا نەخستۆتەڕوو، خەڵک و دامەزراوە جڤاکییەکان بۆ خۆیان دەسپێشخەری پێویست بۆ ڕێگری و کونتڕۆڵی ئەم ڤایڕۆسە دەست پێکردووە.

لە هەندێ حاڵەتیش هەڵسوکەوت گەلێک لە لایەن حکوومەتەوت وەکوو ئاسانکاری لە بڵاوکردنەوەی ئەم نەخۆشییە بەرچاو دەکەوێت کە درێژەدان بە کاری ئەم دوکتۆرە سەرەڕای پۆزەتیڤ بوونی تێتی کوڕۆنای ناوبراو و کەرەنتینە نەکردنی لە ئاکارە نامرۆیانەکانی کۆماری ئیسلامییە و دیاریش نییە ئەم دوکتۆرە ‌نەخۆشییەکەی خۆی بۆ چەندد نەخۆشی دیکە گواستبێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان