KMMK:
کامەران دەروێشی زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە ناڕەزایەتی دژ بە کارشکێنی بەرپرسانی زیندان لە مەڕ نەکەوتنە بواری جێبەجێ بوونی لێبووردنی هێزەی قەزایی سەبارەت بە خۆی بە دروونەوتی لێوەکانی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
کامەران دەروێشی لە سال ۲۷۱۶ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و لە دادگایی کردنێکدا لە لایەن دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی دەسەڵاتی ئێران ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.
وێڕای تێپەڕینی ۴ ساڵ لە خولی حکمەکەی، دۆسیەکەی کە بەر لێبوردەیی نوێی هێزی قەزایی دەکەوێت بەڵام بەرپرسانی زیندان لە ئازادی ئەم زیندانییە سیاسییە ڕێگریان کردووە.
کامەران دەروێشی لە ناڕەزایەتی دژ بە کارشکێنی بەرپرسانی زیندان لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوی ۱۱ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی بە دروونەوەی لێوەکانی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باس کە کامەران دەروێشی هەڵگری چەندد نەخۆشی کۆن بووە و بەپێی پشکنینی پزیشکی یاسایی بەرگەی زیندانی ناگرێ.
گوێ پێنەدان و کارشکێنی بەرپرسانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی دەسەڵات داریەتیان، لەهەر پێگە و پۆستێکدا بووە بە هەڕشە و مەترسی بەسەر دانیشتوانی وڵاتی ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەم ناوەدا زیندانیان، ژنان و نەتەوە بن دەستەکان زۆرترین خەساریان بەرکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


