KMMK:
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات له چه‌ند راپۆرتێكی شیكاری, دۆخ و پێگه‌ی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بخاته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و پێگه‌ی یاسایی ژنان له یاساگه‌لی ئێرانی تاوتوێ بكات و له‌گه‌ڵ روانگه‌ی مافە پێناسەکراوەکان له كۆنوانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بەراورد کات. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێ كردنه ئەوەیە کە دۆخی ناله‌باری ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه رۆژانه په‌ره‌ی پێده‌درێت بۆ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی روون بكاته‌وه.
كۆنوانسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌هێشتنی هه‌ڵاوردن دژ به ژنان له ١٨ سێپته‌مبه‌ری ١٩٧٩ له لایه‌ن گروپی گشتی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان په‌سه‌ند كرا و له ٣ی سێپته‌مبه‌ردا به‌شی ١٩٨١ جێبه‌جێ كرا.
له ئه‌م رێکەوتنامە دا « هه‌ڵاوردنی ژنان» پێك هاتوه له: به‌كار هێنانی هه‌ر چه‌شنه جیاوازی، جیاوازی یا سنوردار كردن به پێی ره‌گه‌ز و مافی ژنان واته به فه‌رمی ناسینی مافی ژنان و ئازادیه سه‌ره‌تایه‌كانی ژنان و به‌شدار بوون و به‌كارگرتنی ئه‌م مافانه‌یه، به پێی یه‌كسانی له‌گه‌ڵ پیاوان، جیاواز له دۆخی ژیانی هاوسه‌ری ئه‌وان، له هه‌موو گۆڕه‌پانه سیاسیه‌كان، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری و به‌شه‌كانی تر.
ده‌بێت ئاماژه بكرێت كه له وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان چوار وڵات ئێران، سومالی،سودان و تونگا ئه‌م جاڕنامهیانه واژو نه‌كردوه.
له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه له یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به شێوه‌ی به‌رچاو پێشێلكاری مافی ژنان له بواره جیاوازەکان دەبیندرێت.
ئێران یه‌كێك له چوار وڵاتی سه‌ر گۆی زه‌ویه كه كۆنوانسیۆنی نه‌هێشتنی هه‌ڵاوردن دژ به ژنانی واژو نه‌كردوه. له سه‌ره‌تای یاسای كۆماری ئیسلامی‌دا نوسراوه: یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له ناوه‌نده كولتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوری كۆمه‌ڵگای ئێران به پێی پێڕه‌و و یاساكانی ئیسلامه و ده‌نگدانه‌وه‌ی بیر و باوەری ئیسلامیه و هه‌روه‌ها له مادەی سه‌د و پانزده یاسای بنه‌ڕه‌تی هاتوه كه سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت له نێوان پیاواندا هه‌ڵبژێردرێت، به‌و واتایه كه ده‌بێت پیاو بێت. یاساكانی كۆماری ئیسلامی پێشێلكاری به‌رچاوی مافی ژنانه.
لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گەرچی لە یاسای بنەڕەتی بەڕاشکاوی باسی لێ نەکراوە بەڵام هەڵاوردن دژ بە ژنان لەلایەن ئەم حکومەتەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو شوێنێک چڕترە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەودای چوار دەیەی لەسەر کار بونی کۆماری ئیسلامی ئێران، تەنانەت یەک ژن نەیتوانیوە ئەرکێکی سەرەکی لەدەست بگرێت، وەک: شارەوانی، قایم مەقامیەت، سەرۆکی هێزی ئینتەزامی، سەرۆکی ئیدارەی ئاگایی، سەرۆکی ئیدارەی رەگەزنامە، سەرۆکی ئیدارەی تاپۆ، سەرۆکی زانکۆی علومی پزیشکی، سەرۆکی زانکۆ و هتد.
یەکی دیکە لە پێشێلکاریە بەرچاوەکان مادەی یەکی جاڕنامەی ناوبراو بەشی ۳‌ی مادەی ۱۸‌ی یاسای پاسپۆرت لە سەر سەفەرچوونی ئەو ژنانەی کە ژیانی هاسەریان پێک هێناوە لە وڵاتە. بە پێی ئەم یاسایە کە لە ساڵی ۱۳٥۱ پەسەند کرا “بۆ کەسانێک کە لەژێرەوە ئاماژەیان پێ کراوە بە بەڕێوەبردنی ئەو یاسایە پاسپۆرتیان دەدرێتێ… لە بەشی ۳ هاتووە کە “ئەو ژنانە کە ژیانی هاوسەرییان پێک هێناوە و ئەوانەی ژێرتەمەنی ۱۸ ساڵانن، بە ئیزنی نوسراوەی هاوسەر و لە کاتی نایاسایی و بە ئیزنی بڕیاردەری گشتی دادستانی شاری داواکردن مافی سەفەریان دەدرێتێ”.
هەروەها لە مادەی ۱۹ی ئەم یاسایە نوسراوە: لە حاڵەتێکدا کە بەربەستەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت پاش دەرکردنی بێتە پێش ئەو کەسانەی کە بە پێی مادەی ۱۸‌ی دەرکردنی پاسپۆرت پێویستی بە ئیزنی ئەوانە و ئیزنەکەی خۆیان وەربگرنەوە لە دەرەوە چونی هەڵگری پاسپۆرت بەرگری دەکرێت و پاسپۆرتی ئەو کەسە لێی وەردەگیرێتەوە تا چارەسەر کردنی گرفتەکە. بەو هۆیەوە گەر ژنان لەسەر ئیزنی هاوسەرەکانیان پاسپۆرتیان وەرگرتبێت، هاوسەرەکە دەتوانێت ئیزنەکەی خۆی وەربگرێتەوە و پێش بگرێت لە دەرەوە چوونی ئەو کەسە و قەدەغەی دەرەوە چوونی بکات.
مادەی ۲ی کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی نەهێشتنی هەڵاوردنی دژ بە ژنان رایدەگەیەنێت: ” وڵاتانی ئەندام، هەڵاوردنی دژ بە ژنان دەبێت بە هەمو شێوەیەک ئیدانە بکەن و هاودەنگی بکەن بە بێ دواخستن. سیاسەتی نەهێشتنی هەڵاوردن دژ بە ژنان پێڕەوی بکەن و بەو هۆیەوە، و ئەم خاڵانە پێڕەو بکەن: ئا: سەپاندنی یاسای یەکسانی ژن و پیاو لە یاسای بنەڕەتی لەگەڵ یاساگەلی ناوخۆیی.
ب: دانانی پێڕەوی یاسایی و جیاواز وەک گەرەنتی بەڕێوەبردنە رێک و پێک بۆ پێش‌گرتن بە کردەوەی هەڵاوردنی ژنان. ج: بەرگری یاسا لە مافی ژنان بە پێی یەکسانی ژن و پیاو و دانانی گەرەنتی و دڵنیا بون لە بەڕێوەچونی بەرگری کارا لە ژنان دژ بە هەمو هەڵاوردنێک، لە رێگای دادگەی بەرانبەری خوازی نەتەوەیی و رێکخراوە گشتیەکانی دیکە. د: خۆلادان لە هەر چەشنە کردەوەی هڵاوردنی دژ بە ژنان و گەرەنتی ئەوەی کە بەرپرسان و رێکخراوە گشتیەکان بە پێی ئەو یاسایە کار بکەن.
ە: بەڕێوەبردنی هەر چەشنە کردەوەیەکی رێک وپێک بۆ نەهێشتنی هەڵاوردن دژ بە ژنان لە لایەن هەمو تاکو رێکخراوەکانەوە. و: دانانی پێڕەوی پێویست وەک پێڕەوی یاسایی، بۆ گۆڕین و لابردنی یاسا، پێڕەو و داب و کردەوەگەلی کە لەسەر ژنان هەڵاوردەیین. ز: هەڵوەشاندنەوەی هەموو یاساگەلی سزادانی ناوخۆیی کە هەڵاوردنی ژنان لە خۆ دەگرن.
یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی یاسای ئیسلامیە و نەهێشتنی هەڵاوردن دژ بە ژنان لە یاسای بنەڕەتی جێگر نەکراوە، ئەوە بە واتای ئەوەیە کە یاسای نێوخۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران راستەوخۆ دژ بە دو مادەی کۆنوانسیۆنی نێونەتەویی نەهێشتنی هەڵاوردن دژ بە ژنانە و یاساکانی ئێران چ پشتگیریەک لە ژنان ناکات و رێگاچارەیەک بۆو باشتر کردنی دۆخی مافی ژنان بەکار نەهێناوە.
لە ژێرەوە هەندێک لە یاساکانی هەڵاوردنی دژ بە ژنان لە یاسای سزادانی ئیسلامی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کورتی باس دەکرێن:
ئا: هەڵاوردنی رەگەزی و تەمەنی بەرپرسی سزادان لە یاسای سزای ئیسلامی
لە بەشی ۲ مادەی ۸۸ی یاسای سزادانی ئیسلامی پەسەندکراو لە ۱۳۹۲ هاتوە، هەرکات کەسی ژێر تەمەنی یاسایی تاوانێک بکات، گەورەترین سزا یا کوشتن لەخۆی دەگرێت لە کاتێکدا کە تاوانبار ۱۲ تا ۱۵ ساڵان بێت یەکێک لەم سزایانە بەسەریدا دەسەپێندرێت. لە بەشی ۱۴۷ ئەو یاسایە لەسەر دانانی دابین کردنی تەمەنی گەورەبون، تەمەنی گەورە بون لە کچان ۹ لەکوڕاندا ۱۵ ساڵی تەواوە. گرنگی ئەم بابەتە لە بەرەوڕوو بونەوە لەگەڵ مادەی ۱٤۷ی سزای ئیسلامی رون دەبێتەوە کە کەسانی ژێرتەمەنی یاسایی بەرپرسیاریەتی سزاییان نییە.
ئەم مادە یاساییە بە رونی دژ بە یاسای نێونەتەوەیی بەفەرمی ناسێندراوەکە کەسانی ژێر تەمەن ۱۸ ساڵان بە منداڵ دادەنێن و دانانی یاسا دەبێت بۆ کەسانی پێگەیشتوو بێت‌و بۆ منداڵان و کەسانی ژێر ۱۸ ساڵ شێوەیەکی هەڵسوکەوتی دیکە دابین بکرێت.
ب: هەڵاوردنی رەگەزی و بایەخی گۆڤان” شاهد”
بە پێی مادەی ۱۹۹ی یاسای بنەڕەتی بڕی گۆڤانەی لە هەموو تاوانەکان دوو پیاوە و لە سەرەوەی ئەم یاسایە لە بڕێک شوێن گۆڤانەی ژنان وەر ناگیردرێت و لە هەندێک شوێن گۆڤانەی دوو ژن وەک پیاوێک وەردەگیرێت.
لەم بڕگەیەدا ژن نیوەی پیاو ئەژمار دەکرێت و ئەوەش خۆی یاسایی کردنی هەڵاوردن دژ بە ژنانە و پلەو پایەی کۆمەڵایەتی ژنان ئاڵۆز دەکات.
بڕگەیەکی تر یاسای سزای «قصاص»ه، بەو واتایە گەر ژنێک بە ئەنقەست پیاوێک بکوژێت دەکوژرێتەوە، بەڵام گەر پیاوێک ژنێک بکوژێت بە مەرجێک پیاوەکە دەکوژرێتەوەکە بنەماڵەی ژنەکە بڕی نیوەی خوێنی پیاوەکە بدەن(یاسای ۳۸۲ی سزای ئیسلامی).
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


