مەهاباد؛ تەقەی پاسەوانان لە گیراوانی هەڵهاتوو کوژران و برینداربوونی پێنج کەسی لێکەوتەوە

KMMK:

یەکشەممە ۱۰ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰ی کوردی، پاش هەڵهاتنی کۆمەڵێک زیندانی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد کە بەندەکانی قاتی دوو لە خۆ دەگرێ، هێزەکانی ئیتلاعات و هێزە تایبەتەکان لە شەقامی زیندان بڵاوە دەکەن و بە تەقەکردن لە دیکەی زیندانیان کە دەیانهەویست هەڵبێن، دوو کەسیان کوشت و سێ کەسیشیان بریندار کردووە.

تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە ناوی کوژراوان و برینداربوان ئاشکرا نەکراوە.
پاش سەرهەڵدان و هەڵهاتنی کۆمەڵێک لە زیندانیانی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە شاری مەهاباد، هێزەکانی ئیتلاعات و پاسەوانانی زیندان بە تەقاندنی گازی فرمێسک رێژ بۆ ناوەوەی زیندان بوە بە هۆکاری ئەوەی تاقمێک لە زیندانیان ژەهراوی ببن، پاسەوانانی زیندان و هێزە ئیتلاعاتییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسک رێژو تەقەی راستەو خۆ زیندانیەکانیان کردۆتە ئامانج.
سەرهەڵدان و هەڵاتنی زیندانیانی بەندکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە مەهاباد لە کاتێک دایە، لە شاری سەقزیش بە پێی تەشەنەی ڤایرۆسی کرۆنا و کەمتەرخەمی لە پاراستنی گیانی زیندانیان لە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە لە لایەن حکوومەتی ئیرانەوە ، گیراوان لە زیندان هەڵهاتون و پەرتەوازە بون.
کۆماری ئیسلامی ئیران هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەکی پێشگرتن لە بڵاوبونەوەی ئەم ڤایروسە لە زیندانەکان بە ئەنجام نەگەیاندوە، ئەم پرسە بووە بە هۆکاری سەرهەڵدان و هەڵهاتنی ئەوان لە زیندان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: