هەڵکشانی حوکمی زیندانی موژگان کاوسی له دادگای پێداچوونەوە

KMMK:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ حوکمی زیندانی ژنە نووسەر و توێژەری کورد کە پێشووتر لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری نەوشەر ۵ ساڵ و ۹ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو لە دادگای پێداچوونەوە زیادی کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم نووسەرەی کورد ڕۆژی ۲۶ی ڕەشەمەی ۲۷۱۹ لە بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردەوە له حوکمی ۶۹ مانگ زیندانی بە تۆمەتەکانی ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات”، ” ئاڵۆزاندنی خەڵک و تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات”کە پێشووتر لە لایەن دادگاوە دیاری کرابوو لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی حکوومەت لە مازندەران بۆ ۷۶ مانگ و ۱۵ ڕۆژ درێژ کرایەوە.

شیاوی باسە موژگان کاووسی کە پێشووتر بە تۆمەتگەلی وەکوو ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” بە ۶ مانگ زیندان و ” ئاڵۆزاندنی خەڵک وتێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ۳۰ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو لە دادگای پێداچوونەوە ئەم حوکمانە بۆ ۷ مانگ و ۱۵ ڕۆژ زیندان و ۳۶ مانگ زیندان هەڵکشاوە.
ئەم حوکمە لەکاتێکدا بە سەریدا سەپاوە کە لە ئەگەری پەسەند کردنی و بە پێی ماددەی ۱۳٤ی یاسای سزا ئیسلامییەکان وەکوو کۆبەندی حوکمەکان، دەبێ۳۶ مانگ لەم حوکمە دەبێ جێبەجێ بکرێ.
زیندانی کردنی ناوبراو نیشانەی سیاسەتە سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە چالاکان و نووسەر و توێژەرانی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: