کۆڵبەرێک سەرما بردیەوە و گیانی لەدەست دا

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی کۆڵبەرێکی ۲۲ ساڵ تەمەن بەناوی ئازاد عومەری خەڵکی گوندی راویان سەر بە کوێستانەکانی قوتووری شاری خۆی تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە تەرمی سەرما بردووی ئەم کۆڵبەرە لە لایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە و لە ڕادەستی پزیشکی یاسای نەخۆشخانەی شاری خۆی کرا.

شیاوی باسە بەهۆی هەژاری و بێکاری سەرەڕای ژێر خانی بەهێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجانی کورد ناچار دەبن بە کاری کۆڵبەری و بەو بۆنەی ڕووبەڕووی دەیان کارەساتی مەترسیداری وەکوو سەرما، کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، مین، تەقەی هێزە سنوورییەکان، بەفر و سەرما و بەستەڵەک و ڕنوو دەبنەوە و گیانیان لە دەست دەدەن.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳۵ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و بەم کەسەوە ۷ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: