سەحەر کازمی پاش تێپەڕاندنی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرا

KMMK:

پێنج شەممە ۲۲ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی، سەحەر کازمی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی ســنە کە خولی پێنج ساڵەی مەحکووم بوونی زیندانی خۆی تێپەڕاند، پاش کۆتایی خولی زیندانییەکەی، لە زیندان ئازاد بوو، ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەری لە بەندی ژنانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە لە زینداندا بووە.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری ســنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە ۵ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. بەڵام پێش تەواوبوونی حوکمەکەی لە زیندان بووە.

سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی لە خەزەڵوەر و سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرابوو، ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم چالاکە مەدەنییە تایبەت بە چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بووە.

ڕایەدارانی ئیدارەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ۱۸ی خەزەڵوەر، هەڵیان کوتایە سەر ماڵی سەحەر کازمی و پاش پشکنینی تەواوی ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و دەستیان گرت بەسەر کەلووپەلی تایبەتی ناوبراو و دەسبەسەریان کردوو گواستزوویانەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات.

سەحەر کازمی ل مامۆستا و ڕاهێنەرانی وەرزشی دانیشتووی سنە تا ئێستە دەیان جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لێپێچینەوەی لە سەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان