بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوەئاگرێک بەربوەتە گەنم وخەلەودانی گوندکانی کارێزەو مەحموئاوا سەربەشارستانی بۆکان .بەپێی هەواڵەکە دوای ئەوەی ئاگر لەدوگوندەبەردەبێتەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی وێستگەی میراوا زۆر گورج وبڕ بەربەبڵێسەی ئاگرەکەدەگرن و ناهێڵێن هاڵاوی بگاتەگوندەکانی دەوروبەر.بەپێی زانیاریەکان نزیک بە ١٠ هێکتارلەگەنم ومەزرای ئەو گوندانەوەبەر ئاگرەکەکەوتوە ولەپێوەری زەرەرو زیانەکانی ئەم ئاگرە زانیاری تەواو لەبردەستدانییە.
بەپێی زانیاریە سەرەتایەکانی کارناسانی کەش ناسی ،وشکی و نەبونی شێ لەهەوادا و بای بەهێز هۆی ئاگر تێبەربونەکەبونە.
شایانی باسە شارستانی بۆکان بەهەبونی ١١٠ هەزار هێکتاری زەوی وزاری بەبڕشت بۆگەنم ودانەوێڵە ،پلەی یەکەمی بەرهەمهێنانی گەنمی لەپارێزگای ورمێداهەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


