سەقز؛ هاوڵاتییەک خۆی کوشت

KMMK:

دوشەممە ۱۹ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی محەممەد ڕەحیم زادە دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
محەممەد ڕەحیم زادە لە چۆمی سەقز هەڵی کوتاوەتە سەر گیانی خۆی و لە ئەنجامی ئەم هەوڵە نەشیاوە گیانی خۆی لە دەست دەدات.

شیاوی باسە کە لە هۆکاری شیمانەکراوی خۆکوژی ئەم هاوڵاتیە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
بە پێی زانیاری سەرچاوە خۆجێییەکان، تەرمی ناوبراو پاش چەند کاتژمێر لە لایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە و بۆ ناوەندی پزیشکی یاسایی گوازراوەتەوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۹ کەس واتە ۶ پیاو و سێ ژن خۆیان کوشتووە، بە هەژماری ئەم ڕووداوەوە ڕێژەی خۆکوژییەکان بە دە کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان