سیروان ڕەحیمی زیندانی بەسەردا سەپێنرا؛ ئازاد عەباسی ئازاد کرا

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۱۷ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی، سیروان ڕەحیمی لە لایە دادگای ئینقلابی ئیسلامییەوە بە زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. لە لایەکی ترەوە چالاکی مەدەنی “ئازاد عەباسی” بە دانانی بارمتە ئازاد بوو.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:”دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە شار سنە” سیروان ڕەحیمی ” چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی دێوڵان ی بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ حیزبە ئوپوزێسیۆنە کوردستانیەکان بە ۱۳مانگ زیندانی تەعزیری سزا دا.

ئەم چالاکی ژینگەپارێزییە و لە ئەندامانی “ئەنجوومەنی شەیدای سەوزی لەیلاخ” ۶ی ڕەزبەری ئەوساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش سێ مانگ دەسبەسەری، بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد ببوو.

سەرچاوەکە لە درێژەدا دەڵێ:” لە لایەکی ترەوە ئازاد عەباسی ڕۆژی شەممە بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد بووە.”

ئەم چالاکی مەدەنییە ڕۆژی سێ شەممە ۲۴ی بەفرانباری ئەوساڵ، پاش دەسبەسەری دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی ـ سیروس عەباسی و فەریدە وەیسی ــ لە شاری دێولان، وەکوو بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری لە مەڕ هۆکاری دەسبەسەریان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرد و لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیێەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا دەڵێ:” سیروس عەباس و هاوژینی فەریدە وەیسی هێشتا لە دەسبەسەری هێزە ئەمنییەکانن و لە چارەنووسی ئەم دوو چالاکە مەدەنییە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.”

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان