KMMK:
بەپێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، وریا دڵ ئەنگیزی چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری مەریوان لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لەم شاره بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بانگهێشتی دادگا کراوە.
بە پێی ئەو حوکمەی بۆ ئەم چالاکە مەدەنییە دیاری کراوە، ناوبراو دەبێ چوارشەممە ۱۴ی ڕەشەممە کاتژمێر ۹ی سەرلە بەیانی خۆی بەم ناوەندە حکومییە بناسێنێ.
جێی بیرهێنانەوەیە کە وریا دڵ ئەنگیزی، خەرمانانی ۲۷۱۷ی کوردی پاش بانگهێشت کردنی بۆ ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە مەریوان، دەسبەسەر و پاش چەند مانگ دەسبەسەری، لە خەزەڵوەری هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە لە زیندانی حکومەت لەو شارە ئازاد کرابوو. ئەم چالاکی مەدەنییە بە تۆمەتگەلێکی وەکوو گردبوونەوە لە بەرانبەر قایمقامەتی ئەم شارە بۆ ئازادی ئارمان غەفووری چالاکی ژینگەیی کەوتبوویە بەر لێپێچینەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان