KMMK:
بە پێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی شەممە دەی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی،”ئەکبەر گەوێڵی” چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی لە مێژینە بە دانانی بارمتەی ۷۰۰ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.
ئەکبەر گەۆێڵی ۱۶ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، بە ئامادە بوونی لە داڕگوستەری حکوومەت لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر وبڕیاری دەسبەسەری ناوبراو دووجار نوێ کرایەوە.ئەم چالاکی مەدەنیی ولە ئەندامانی کۆمەڵە سەوزی کوردستان خەرمانانی ئەمساڵ پاش نێزیک مانگێک دەسبەسەری بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.
ئەم چالاکە سیاسییەی کورد ساڵی ۲۷۱۱ کوردی، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و هاریکاری حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و زیندانییەکەی کێشا.
ئەکبەر گەوێڵی نەورۆزی ساڵی ۲۷۱۷ی کوردی پاش بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی ساڵی نوێ لە گوندی قەسریان سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاشان بە دانانی بارمتەی ۱۵۰ ملوێنی ئازاد کرابوو.
ئەکبەر گەوێڵی لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتەوە لە سـنە بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” ساڵی حوکمی بۆ دیاری کرا و لە کۆتاییدا ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ۴ مانگ زیندان داشکا.
جێی بیرهێنانەوەیە: ۱۶ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی برای ئەکبەر گەوێڵی (ئەمیر گەوێڵی) لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و تا ئێستە زانیارییەک لەسەر دۆخی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان چالاکانی دیکەی مەدەنی لەیلا تیرئەندازی، فەریدە وەیسی، سیرووس عەباسی، ئازاد عەباسی، فەردین مورادی، مادێح ئەحمەدی،شادمان بەنی بەشەر و سابیر قادری هێشتا دەسبەسەرکراوی هێزە ئەمنییەکانن و لە چارەنووسی ئەوان زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان