KMMK:
شەممە ۲۶ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێکی سەردەشتی بەناوی عەبدولواحید کەریم پوور لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدار و سنوور پارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە سوور پارێزەکانی ئێران لە خاڵی سنووری سەردەشت تەقەیان له گرووپێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا عەبدولواحید کەریم پوور تەمەن ۲۴ساڵ بە خەستی بریندار بووە.
ناوبراو بە هەوڵی کۆڵبەران و خەڵکی ناوچەکە بۆ نەخۆشخانەی سەردشت گوازراوەتەوە و هەنووکە لە ژێر چارەسەری پزیشکی دایە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم کۆڵبەرەوە ۲۹ کۆڵبەر بریندار بووە.
کوشتن و برینداربوونی کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدار و سنوور پارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەڵگەی حاشا هەڵنەگری کوشتنی بە ئەنقەست و پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


