KMMK:
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ۳۰ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، دوو بەندکراو بە ناوەکانی «برزوو محەممەدی، تەمەن ۳۸ ساڵ، شەهاب نادری ۲۲ ساڵ» هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە کە ناو و تاوانەکەی ئاشکرا نەکراوە، لە زیندانی دیزەڵ ئاوا لەکرماشان ئیعدام کران.
بەپێی زانیارییەکان: ئەم دوو بەندکراوە بە تاوانی کوشتن، لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئیعدام (قصاص) سزا درابوون.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم سێ حاڵەتەوە سەرجەم ۵ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووبەڕووی ئێعدام بوونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


