KMMK:
رۆژی سێ شه‌ممه ٢٩ی رێبه‌ندانی ٢٧١٩ی كوردی، « خه‌لیل ئه‌سه‌دی بوژانی» چالاكی یارسان و خه‌ڵكی شاری كرماشان به دانانی بارمته پاش نزیك به سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون بۆ ماوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
به پێی راپۆرته‌كه؛ به دواداچونه به‌رده‌وامه‌كانی دكتۆر ئه‌حمه‌دیان- پارێزه‌ری به‌ناوبانگی مافی مرۆڤی له كرماشان- ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كاتژمێر ١٦ و ١٠ خولهك ئه‌م چالاكه یارسانه به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه.
جێگای ئاماژه‌یه كه: خه‌لیل ئه‌سه‌دی له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بونی به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه بڕی پانزده كیلۆگرام له كێشی كه‌م بوه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستی ناوبراو ناجێگر راگه‌یه‌ندراوه.
خه‌لیل ئه‌سه‌دی بوژانی: چالاكی یارسان خه‌ڵكی كرماشان و ٢ منداڵی هه‌یه و له بڕواری ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری و پاش لێدان و ئازار و سوكایه‌تی كردن ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌نه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری كرماشان.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان