KMMK:
رۆژی هه‌ینی ۲۵‌ی رێبه‌ندانی ۲۷۱۹ی كوردی، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێ ماوه له شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له سنوره‌كانی ئیلام له سنوری هه‌ڵاڵه كه‌سێك به سه‌ختی بریندا ده‌بێت.
به پێی راپۆرتی گه‌یشتوو: كه‌سێك به ناوی « ئه‌شره‌ف چراغی» ٢٧ ساڵان له كاتی شوانیدا له‌و ناوچه‌یه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ده‌ستێكی له‌ده‌ست ده‌دات و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
جێگای بیر هێنانه‌وه‌یه‌كه: شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق ساڵانێكی زۆره كه كۆتایی پێ هاتووه به‌ڵام، پاشماوه‌كانی شه‌ڕ وه‌ك ته‌قه‌مه‌نی و مین و… له پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕ تا ئه‌مڕۆ قوربانی ده‌گرن و كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نانه‌ت بۆ پاراستنی سنوره ساخته‌كانی خۆی كه‌ڵك له پاشماوه ته‌قه‌مه‌نیه‌كان وه‌ر ده‌گرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان