KMMK:
رۆژی شه‌ممه ٢٦ی رێبه‌ندانی ٢٧١٩ی كوردی، له سنوری ماكۆ كۆڵبه‌رێك به ناوی «ئه‌ركان عه‌باسی» خه‌ڵكی شاری ماكۆ و هه‌روه‌ها له سنوری پیرانشار كۆڵبه‌رێكی دیكه به‌ناوی « حوسه‌ین حه‌قانی» به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و دوشاره كۆاستراونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه و له سنوری نه‌وسود رۆژی یه‌ك شه‌ممه ٢٧ی رێبه‌ندان هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران گروپێك له كۆڵبه‌ران ده‌كه‌نه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢۴ ساڵان به ناوی « ئه‌حمه‌د سه‌حرایی » و كۆڵبه‌رێكی تر به ناوی « شاهێد ئه‌ده‌ك» ٢٢ ساڵان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و پێنج كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی « عه‌زیم ئه‌مین زاده، جه‌بار موحه‌مه‌دی، زاهێد نووری، جه‌لال نوری و تاها سلمانی به سه‌ختی بریندار ده‌بن.»
به پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان و به ئه‌ژمار كردنی ئه‌م كۆڵبه‌رانه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵی میلاده‌یه‌وه تا ئێسیتا به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ هێزه‌سنوریه‌كانی ئێران و به هۆی ره‌ق بونه‌وه له سه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ۲۸ كۆڵبه‌ر بریندار و ۴‌ی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان