KMMK:
پێنج شه‌ممه ٢۴ی رێبه‌ندانی ٢٧١٩ی كوردی، « شادمان به‌نی به‌شه‌ر » چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی گروپی شاخه‌وانی « چلچه‌مه» خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو: ناوبراو له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری سنه له‌لایه‌ن ئه‌م هێزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و بۆ گرتوخانه‌كانی ئیتلاعات ده‌برێت.
شایانی باسه كه: ناوبراو له په‌یوه‌ندیه‌كی كورتی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خۆی پێ ڕاگه‌یاندوون و رایشی گه‌یاندوه كه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه به‌ره‌وڕووی توندوو تیژی بوه‌ته‌وه و لێی دراوه و سووكایه‌تی به‌رانبه‌ر كراوه.
هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو تا كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه دیار نیه و ناوبراو به بێ ئاگادار كردنه‌وه و به بێ ئیزنی یاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان


