مەحکووم کردنی چوار هاووڵاتی بە زیندان

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، لقی سێی دادگای ئینقلاب لە کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر «ئەسەدی» سێ هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری بە ۱۷ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

لە لایەن ئەم دادگاوە، سوحبەت ئومێدی بە دەساڵ زیندان، خەلیل ئەسەدی بووژانی بە شەش ساڵ و نیوو و مێهدی ئەبداڵی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

ئەو تۆمەتانەی لکێنراوە بەم هاوڵاتیانەوە «ئەندامەتی لە حیزبە ئوپوزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی و گردبوونەوە و خۆ ڕێخستن کردن دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» بووە.

لە لایەکی دیکەوە لەماوەی حەوتووی ڕابردوو، لقی ۱٠۴ی دادگای سزاکان هەڵکەوتە لە شاری سـنە، ئەسکەندەر لوتفی چالاکی پیشەیی مامۆستایانی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە دژ بە دەسەڵات، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: