KMMK:
چوار شەممە ۹ ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی ، هاوڵاتییەک بەناوی وەحید دانیشتووی نازلووی ورمێ هەڵی کوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەر وەها ڕۆژی پێشتر واتە چوارشەممە ۴ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی نادر خەڵکی گوندی مواناـ ی سەر بە ورمێ پەلاماری گیانی خۆی دا و کۆتایی بە ژینانی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە تا ئێستە هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتیانە نەزانراوە بەڵام وەکوو هەر ڕووداوێکی دیکەی لەم چەشنە بێکاری و هەژاری و بێ دەرەتانی هاوڵاتیان بەهۆی سیاسەتی سیستەماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەلی بۆ خۆکوژی و هەر چەشنە ڕووداوێکی نەخوازراو ڕەخساندووە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم دوو کەسەوە سەرجەم ۶ پیاو و ۲ ژن لە ڕێی خۆکوژی و خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


