سنە؛ مامۆستایەکی ئایینی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

KMMK:

چوارشەممە ۱۶ رێبەندانی ۲۷۱۹ کوردی، عەبدوڵڵا عەباسی، مامۆستای وانەی ئایین‌‌ی قوتابخانەی بوخاری شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێکرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان: ئەو مامۆستایە بە هۆی سەفەرێک کە ساڵی ۲۷١٢ بە شێوەی تەواو یاسایی بۆ وڵاتی ئەماراتی کردبوو، لێپێچینەوەی لێکرا بوو.

جێگای ئاماژەیە: عەبدوڵڵا عەباسی یەکێک لە بەرپرسانی دەفتەری حاکم شەرعی پارێزگای سنە، لە سەفەرێک کە ساڵی ۲۷۱٢ بۆ ئەمارات کردبووی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ ماوەی ۴۰ ڕۆژ دەستبەسەر و دواتر لە دادگای حکومەتی ئێران لەو شارەدا، دادگایی و شەش مانگ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا بوو.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان