KMMK:
ڕۆژی ۱۷ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان «گۆران قوربانی» بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی، خۆی ڕادەستی زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارەدا کرد.
گۆران قوربانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا. ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ۵ مانگ زیندانی داشکا.
ئەم چالاکە مەدەنیە پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن ناوەندی هەواڵگری (ستاد خبری) ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کرا و پاشان دەستبەسەر و پاش ۴۶ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی۲۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان