مەریوان؛ بێ ئاگایی لە چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی

KMMK:

«ئومێد موده‌ڕسی» چالاکی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان، پاش تێپه‌ڕ بوونی ٢ حه‌وتوو له‌ ده‌ست‌به‌سه‌ر كردنی هیچ هه‌واڵ و زانیاریه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخی له‌به‌رده‌ست نییه‌.

له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ بڕواری ٢ی رێبه‌ندانی ٢٧١٩ی كوردی، دكتۆر ئومێد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ شاری مه‌ریوان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت و پاشان بۆ شوێنێكی نادیار ده‌برێت و تا ئێستا هێچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخی ناوبراو له‌به‌رده‌ست نییه‌.

شایانی باسه‌ كه‌: ئومێد، دكتۆری دان له‌ شاری مه‌ریوانه‌ و یه‌كێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیه‌ خێرخواز و به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وشاره‌یه‌ و پێده‌چێت كه‌ به‌ هۆی چالاكیه‌كانی دژ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی ده‌ست‌به‌سه‌ر كرابێت.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

%d bloggers like this: