له‌ بارودۆخی چالاکێکی مەدەنی هیچ زانیاریەک لەبەردەست نییە

KMMK:
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بارودۆخی ئەسکەندەر چراغی، چالاکی مەدەنی و ئەندامی رێکخراوەی پاژین هیچ زانیاریەک لەبەردەست نییە.

ئەم چالاکە مەدەنیەی خەڵکی بانە ۸ رۆژ لەوەو پێش لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو لەو شارە دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

سەرەڕای بەدواداچونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە، تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان لە سەر بارودۆخی ناوبراو دەست نەکەوتوە و ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی ئێران شوێنی راگرتنی ناوبراویان پێ رانەگەیاندون.
جێگای ئاماژەیە کە: ئەم چالاکە مەدنی و ئەندامی رێکخراوەی پاژین، رۆژی یەک شەممە ۵ی رێبەندان دەست‌بەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان