KMMK:
سەرلە بەیانی ئیمڕۆ یەکشەممە، ۱۳ بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی ڕەسوڵ مەلاحەسەنی تەمەن ۳۹ ساڵ لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بروجێرد لە دار درا.
جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو لە پێوەندی دەگەڵ ڕاگواستنی ماددەهۆشبەرەکان تاوانبار کرابوو.
ڕەسوڵ مەلاحەسەنی لە ساڵی ۲۷۱۵ هەر بەو هۆیەوە تاوانبار و دوای تێپەڕکردنی ۴ ساڵ زیندان، بەرەبەیانی ئیمڕۆ حووکمی داسەپاو بەسەری دا جێبەجێ کرا و لە دار درا.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


