KMMK:
پێنج شەممە ۱۰ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، گرووپێک لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ کەوتنە بۆسەی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و کرانە ئامانجی فیشەکانیان کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی وەلی گوندەک مەلا بە گرانی بریندار دەبێ، ناوبراو بۆ خۆی لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە.
لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا هێزە چەکدار و سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری پیرانشار گرووپێکی دیکەی کۆڵبەریان دایە بەردەسڕێژ و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ئەم شارە بە ناوی عوسمان وەزیری تەمەن ۳۲ساڵ پشتی بریندار دەبێ.
بە بۆنەی گرانی برینەکەی، ناوبراو بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەیەک لە ورمێ گوازراوەتەوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۳ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بووە کە بە هەژماری ئەم دوو کەسە ڕێژەی خەسار بەرکەوتوان بە ۱۵ کەس گەیشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان