گرووپێکی ۵۰ کەسە لە کۆڵبەرانی بانەیی لە بەرزاییەکان ون بوون

KMMK:

شەممە ۱۲ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، ۵۰ کەس لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری شاری بانە ون بوون و شیمانە دەکرێ بە بۆنەی باران و بەفر و ڕەهێڵەوە ڕێڕەوی خۆیان ون کردبێت.

ئەم کۆڵبەرانە لە سنووری سێ کوچکە و ڕووباری میشیاو بوون و لەو ناوچەیە بێسەر و شوێن بوون.
بە بۆنەی کەشی زۆر سارد و بارینی زۆری بەفر، مەترسی جیددی هەڕەشە لە گیان و تەندرووستی کۆڵبەران دەکات.
ئەم کۆڵبەرانە لە دواین پێوەندی کە لە گەڵ بنەمالە و هاوڕێکانیان هەیان بووە، خوازیاری یارمەتی خەڵک بۆ ڕزگاری لە گیانی خۆیان بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان