KMMK:
ڕۆژی هەینی ۴ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی سالار ڕەحمانی تەمەن ۲۳ ساڵ خەڵکی شاری سەڵماس لە سنووری گەچتوورمز و هەروەها هەر لە لەو ڕۆژە دا کۆڵبەرێکی تر بە ناوی محەیەدین عەزیزی کۆڕی ئەبووبەکر خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە گرانی برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵەکە فیشەک وە لاقی محەیەدین عەزیزی کەوتووە و ئەو دوو کۆڵبە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕاگواستراون بۆ ناوەندی دەرمانی .
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا بە برینداربوونی ئەم دوو کۆڵبەرە سەرجەم ۱۰ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و ۱ کۆڵبەر کوژراوە .
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان