KMMK:
دووشەممە ۳۰ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، هێزە ئینتزامییەکانی ئێران تەقەیان لە ماشێنێک کە هەڵگری دوو کاسبکار بە ناوەکانی مەزهەر سەید ڕۆستەمی و فاتێح میرزایی بوو کردووە و لە ئەنجامدا کاسبکارێک بریندار و کاسبکارەکەی دیکەشیان دەستبەسەر کرد.
مەزهەر سەید میرزایی دانیشتووی گوندی ڕەجەبی تاوەگۆز سەر بەسەلاسی باوەجانی ــیە کە لە ئەنجامی ئەم تەقەی لێیان کراوە بریندار بووە و بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گوازراوەتەوە.
کاسبکارەکەی دیکەیە فاتێح میرزایی دانیشتووی گوندی «مەیدان نەمەک» سەر بە سەلاسی باوەجانییە، کە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی بە دەستەوە نییە.
هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە ڕێگەی قەسری شیرین ئەم کاسبکارانەیان لە کاتێکدا هیچ چەشنە بارێکیان پێ نەبووە کردۆتە ئامانج و بەر دەسڕێژیان داون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان