بابەک دەبیریان بۆ قەرەنتینەی زیندانی دیزەڵ ئاوا گوازرایەوە

KMMK:

سێ شەممە یەکی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، بابەک دەبیریان پاش مانگێک تێپەڕبوون بەسەر دەسبەسەریدا بۆ قەرەنتینەی زیندانی دیزەڵ ئاوا ڕاگوێستراوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە لەم ماوەیە لە ئیتلاعاتی سپای حکومەتی ئێران لە کرماشان هەڵکەوتە لە گۆڕەپانی نەوت لە دەسبەسەریدا بووە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە KMMK ، گەیشتوون ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماوەی دەسبەسەریدا لە ژێر ئەشکەنەی دەروونی و جەستەیی زۆردا بووە و بەهۆی ئەو ئەشکەنجانەوە تووشی کزی و لاوازی جەستەیی بووەتەوە.

وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان تا ئێستە نەیان توانیووە چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێ.

بابەک دەبیران، چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکەوتی ۳ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان