KMMK:
یەکشەممە ۲۹ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، ڕوودانی تەقینەوەیەک بەهۆی دزەکردنی گاز لە گۆڕەپانی فیردەوسی کرماشان، خەساری لەڕادە بەدەر بەر بەشێک لەمیەکەکانی نیشتەجێ بوونی ئەم ناوچەیە کەوت و کەسێکیش بریندار بوو.
ئەم ڕووداوە کاتژمێر ۷:۲۲ خولەکی بەیانی یەکشەممە لە بینایەکی پێنج قاتی لە گەڕەکی فیردەوسی بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی پرسە پاراستنیەکان هاتە ئاراوە.
ئەو کەسەی خەساری پێ گەیووە بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگواستراوە.
شیاوی باسە کە بەهۆی ئەم تەقێنەوەیە حەساری زۆر بەر بیناکانی دەورووبەر کەوتوو وجامی هەندێ لە یەکەکان شکاوە یان دەلاقەکەیان دەرپەڕیووە.
لەبەرچاو نەگرتنی پرسی پاراستنی، ستادارد نەبوونی مادە بەکار هاتووەکان لە بەرچاوترین هۆکارەکانی ڕوودانی کارەیاتی لەو چەشنەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان