KMMK:
ڕۆژی پێنج شەممە ۲۶ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێکی گەنج بەناونیشانی «جەماڵ بالکی» خەڵکی گوندی «بالک» ی سەر بە شاری کانی دیناری مەریوان بە گرانی بریندار بووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان کەوتۆتە خوارەوە و بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە لە لایەن خەڵکی ناوچەکە و کۆڵبەرانی دیکەوە بۆ ناوەندی دەرمانی مەریوان گوازراوەتەوە.
بە پێی ئامارەکانی KMMK لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم کۆڵبەرەوە ۷ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بووە و یەکیش کوژراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


