گەنجێک لە مەریوان دەستبەسەر کرا

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۲۵ی بەفرانباری ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی، گەنجێکی ۲۰ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی نێ سەر بە مەریوان بە ناوی «ئامانج نیک پەیی» لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە لایەن سەرچاوەیەکی متمانە پێکراوە: دوابە دوای دەستبەسەری ئەم گەنجە، باوکی (خالید نیک پەی) بۆ دواداچوون و هۆکاری دەستبەسەری کوڕەکەی سەردانی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەکات. باوکی ئامانج بۆ ماوەی ۸ کاتژمێر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان ئازاد دەکرێت.

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکار و شوێنی دەستبەسەری ئامانج نیک پەی هەواڵێک دەست نەکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: