هەواڵەکان

سیاوەش حەیاتی بە کەفالەت و ئەشکان والی زادە بە وەرگرتنی بەڵین نامە ئازاد کران

KMMK:

سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی ناوەندی هاوبیری چالاکانی مەدەنی یارسان کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست کرابوو، رۆژی چوارشەممە ۲٥ بەفرانبار بە کەفالەت لە گرتووخانەی دیزڵ ئاوا لە کرماشان ئازاد کرا.

ناوبراو لە کاتی دەستبەسەریدا، بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین بە قۆڵبەستی بێ مۆڵەت و لێدان و سووکایەتی پێ کردن، مانی لە خواردن گرتبوو.

سەید ئەشکان والیزادە ــیش کە رۆژی ۲۲ بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو بە واژۆی بەڵێن نامە لە گرتووخانە ئازاد کرا.

ئەشکان والیزادە سەر بە ئایینی یارسان و خوێندکاری زانکۆی رازی کرماشان لە بەشی بیناسازی، لە ناڕەزایی دەربڕینی زانکۆکان بەمەبەستی ئیدانەکردنی، لێدانی فرۆکە ئوکراینییەکە دەستبەسەر کرابوو.

جیگای ئاماژەیە: هاوکات لەگەڵ دەستبەسەری ئەشکان والیزادە، چەندین خوێندکاری تر لە زانکۆی رازی لەبەردەم دەرگای زانکۆکەدا دەستبەسەر کرابوون و تا ئێستاش لە گرتووخانەدان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


Related posts

تورکیا خەڵکی گوندێکی باشوری کوردستانی کۆمەڵکوژ کرد

دوو هاوڵاتی کورد دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران

“مانگرتنی زندانیانی کوردی شاری مێردین لە باکووری کوردستان بەردەوامە”