KMMK:
سیاوەش حەیاتی وتەبێژی ناوەندی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان کە ڕۆژی ۲۲ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو،دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی پێیانی ڕاگەیاندووە ؛ لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دەسبەسەری، سوکایەتی و ئە لێدانانەی دژیان کراوە، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
لە ۲۳ی بەفرانبار و ڕۆژێک پاش دەسبەسەری ناوبراو، بنەماڵەی سیاوەش حەیاتی توانیان پاش بەدواداچوونی بەردەوام چاوپێکەوتنێکی کورتی لەگەڵدا جێبەجێ بکەن و لە کاتی چاوپێکەوتندا ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە کاتی دەسبەسەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێدانی بەرکەوتووە و هەروەها سوکایەتی و بێ ڕێزی پێکراوە هەروەها بنەماڵەکەیشی ڕایان گەیاندووە کە شوێنەواری ڕەش و شین بوونەوەی لێدان لە سەر جەستەی بە ئاشکرایی دیار بووە.
هەر لەم پوەندییەدا هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە مەڕ ئازاد کردنی ئەم چالاکە ناسراوەی یارسانی کە لە گەڵ دژکردەوەی خێرای ناوەندی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان ڕووبەڕوو بوویەوە و ئەم دامەزراوە مەدەنییە ،هەواڵی ئازادی بەڕێز حەیاتی بەدرۆ خستەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان