KMMK:
یەکشەممە ۲٤ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، عەلی نادری تەمەن ۲۹ساڵ، کوڕی میرحسێن نادری نیشتەجێی شارۆچکەی مەهدیە لە کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا.
ناوبراو کاتژمێری ۱۰ی شەوی یەکشەممە لە ناوبەری شاری کرماشان و کامێران لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە کرایە ئامانج و لە ئەنجامی تەقەی ئەم هێزانە کوژرا.
شیاوی باسە کە هێزی ئینتزامی بە بێ هیچ چەشنە هۆشداری پێدانێکی پێش وەختە، ناوبراویان کردە ئامانج و بە تەقەی بەردەوام ناوبراویان کردۆتە ئامانج. لەسەر لاشەی ناوبراو شوێنی چەندین فیشەک دیتراوە.
هێزی چەکداری و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستە دەیان هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان