ده‌ست‌به‌سه‌ر كردنی لانیكه‌م ١١ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌رانی سنه‌ و كرماشان

KMMK:
شه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانباری ٢٧١٩ی كوردی، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، هێزه‌ ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاره‌كانی سنه‌ و كرماشان لانی كه‌م یازده‌ كه‌سیان ده‌ست‌به‌سه‌ر كردووه‌.

هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و به‌ باتۆم و گازی فرمێسك رێژ خه‌ڵكیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و ئازار.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شه‌قامه‌كانی شه‌شی به‌همه‌ن و ته‌وحید لانیكه‌م ٧ شارۆمه‌ندیان ده‌ست‌به‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ ژن بووه‌.
ناسناوی یه‌كێك له‌ ده‌ست‌به‌سه‌ر كراوان تۆفێق قه‌له‌كویی، ٢٣ ساڵان راگه‌یه‌ندراوه‌.

له‌كرماشان و له‌به‌رده‌م زانكۆی رازی، هێزه‌كانی پۆلیس و جله‌مه‌ده‌نی پۆشه‌كان هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر خه‌ڵك و لانیكه‌م ٤ كه‌سیان ده‌ست‌به‌سه‌ر كردوه‌.
سیاوه‌شی حه‌یاتی وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی هاوبیری چالاكانی یارسان یه‌كێك له‌ ده‌ست‌به‌سه‌ر كراوانه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان